"ئەنچلۆتی بنێرنەوە بۆ ئیتاڵیا، بایێرن پێویستی بە کەسایەتی ئەڵمانیا هەیە"

گواردیۆلا و ئانچیلۆتی یانه‌ی بایرن میونشنیان به‌ره‌و لێواری مه‌رگ بردووه‌

لە ماوەی ڕابردوودا لە زۆر بابەتدا ئەوەم باس کردووە کە بایرن چەند پێویستی بە نوێبونەوەیە ئەوەندەش پێویستی بەوەیە ببێتەوە بە بایرنێکی ئەڵمانی سروشتی سەرەتای لەدەستدانی کەسایەتی بوونی ئەڵمانیا بۆ هاتنی پیپ گواردیۆلا دەگەڕێتەوە.

 ئەو ڕاهێنەرە كه‌ته‌لۆنیاییه‌ لەگەڵ هاتنی ئاستی کۆمەڵێك ئەستێرەی ئەڵمانی کرد بە قوربانی ئەو یاریزانانەی کە خۆی پێی باش بوون لەوانە شڤاینی شتایگەر و تۆنی کڕۆس و مۆلەر کە ئەمانە بەر لە هاتنی پیپ گواردۆلا باشترینی تیپەکە بوون، بەر لە پیپ، بایرن تیپێکی ئەڵمانی رەسەن بوو، هەرکاتێ ئەڵمانیەكی لاوی ئەستێرە دروست بوایە لە خولی ئەڵمانی تیپەکە ئەیگواستەوە تیپەکە، بەڵام لەگەڵ هاتنی گواردیۆلا ئەو ئیسپانیانەی کە تیپەکانیان نەیان ئەویست ئەو گواستینیەوە بۆ تیپەکە بە بیانیووی ئەوەی کە بۆ پلانی پیپ گونجاون.

 بایرن پێشتر بە دوای ئەستێرە ئەڵمانیەکانەوە وێڵ بوو کە لە سەرەتای دروست بوونیاندا بوون، بەڵام بایرن بە بڕیاری گواردیۆلا کڕۆسی دورخستەوە کە تا مێژوو ماوە دەبێ باجی ئەو هەڵەیە بدەن، دوای پیپ ئێستا ئەنچلۆتی ئیتاڵی بە پلانێکی کلاسیکی ئیتاڵی کۆنەوە هاتووە بۆ بایرن و ئەویش بەرە بەرە یانەکە بۆ لێواری مەرگ دەبات.

 بایێرن بە سەرکردایەتی ئەنچلۆتی بە حاڵەتێکی خراپدا تێپەڕدەکات، ئێستا بایرن لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە نوێبوونەوە و گەڕانەوەیە بۆ کەسایەتی یانەیەکی ئەڵمانی و لە هەمان کاتیشدا هیچ کاتێك هێندەی ئێستا یاریزانی ئەڵمانی ئاست بەرز بوونیان نەبووە.

 ئێستا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەتوانێرێ دوو پێکهاتەی زۆر باشی لێ درووست بکرێ، گەر لە ئێستایا ڕاهێنەرێکی ئەڵمانی خاوەن کەسایەتی ڕاهێنەری بایرن بووایە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەستێرە ئەڵمانیەکانی وەکوو کڕوس و ئۆزێڵ و دڕاکسلەر و مۆستافی و ئێمری کان لە بایرن یاریان دەکرد، بۆیە ئێستا پێویستە بیر لە هێنانی باشترین ڕاهێنەری ئەڵمانی بکرێتەوە بۆ باشترین یانەکەی ئەڵمانیا.

نووسینی: هەکاری قانع