كریستیانۆ: شایسته‌ی ئه‌و نرخه نیم كه ریال مه‌درید ده‌مداتێ
كریستیانۆ هه‌مان داواكاری مێسی له یانه‌كه‌ی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه به زووترین كات مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی زیاد بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ داوای له فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و داواكارییه كه مێسی پێشكه‌شی به‌رپرسانی یانه‌ی بارسێلۆنای كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ داوای له خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كردووه له هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی شایانه كۆببێته‌وه و په‌یامی ئه‌و به سه‌رۆكی یانه‌كه بگه‌یه‌نێت كه به‌و نرخه‌ی ئێستای رازی نییه و خۆی به شایسته‌ی ئه‌و مووچه نازانێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی دێت، له‌وه‌ته‌ی 2009 كه له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه روویكردۆته ریال مه‌درید به‌شداریی 400 یاری كردووه و 411 گۆڵی كردووه.