ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا گۆڕانكاری له خشته‌ی یارییه‌كانی بارسێلۆنا ده‌كات
حكوومه‌تی مه‌درید فشار بۆ سه‌ر بارسێلۆنا دروست ده‌كه‌ن
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كێشه‌ی بۆ یاریی داهاتووی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس دروست كردووه و پێشبینی دواخستنی یارییه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی ئیسپانیا فشار بۆ سه‌ر سه‌رپه‌رشتیارانی لالیگا دروست ده‌كه‌ن كه یارییه‌كه له كاتی خۆیدا بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا یانه‌ی بارسێلۆنای ئاگادار كردۆته‌وه كه یارییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس دوابخات، به‌وپێیه‌ی ئه‌م یارییه له رۆژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه ده‌چێت كه ده‌كاته 1/10/2017.
رۆژی یه‌كشه‌ممه خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له حكوومه‌تی ئیسپانیا ده‌ده‌ن، به‌رپرسانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ته‌واوی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له رۆژی ریفراندۆم خستۆته خزمه‌تی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م شار و شوێنه‌كانی هه‌ڕێمه‌كه‌یان دابه‌ش كردووه، له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌ته‌لۆنیا داوا له یانه‌ی بارسا ده‌كه‌ن كه ناتوانن له رۆژی ریفراندۆم كۆرنترۆڵی هانده‌رانی نێو یاریگه بكه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، خاڤێر تیباس سه‌رپه‌رشتیاری لالیگا نایه‌وێت ئه‌م یارییه دوابخرێت، هه‌ڵبه‌ت داوای له یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه خۆیان تێكه‌ڵی سیاسه‌ت نه‌كه‌ن.
یانه‌ی بارسێلۆنا له لالیگا به سه‌ره‌تایه‌كی باش تێپه‌ڕ ده‌كات، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی رابردووی لالیگای بردۆته‌وه و به 18 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه.