به فه‌رمی ئانچیلۆتی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونشن دوور خرایه‌وه
كاڤانی و نێیمار سه‌ری ئانچیلۆتیان خوارد
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی به‌فه‌رمی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی دوای كه‌متر له دوو ساڵ له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 ئه‌یلوولی 2017، كار هاینز رۆمه‌نیگه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی فه‌رمی بایرن یانه‌كه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كارلۆ ئانچیلۆتی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: ئاستی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تاوه جێی دڵخۆشی نییه، شكسته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان دووپاتیكرده‌وه كه پێویستمان به گۆڕانكارییه، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نچیلۆتی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م بڕیاره‌مان دا.
بایرن له‌م وه‌رزه به خراپترین دۆخدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له 6 گه‌ڕی سه‌ره‌تای بۆندزلیگا 5 خاڵیان له‌ده‌ستدا و 3 خاڵ له دۆرتمۆندی پێشه‌نگی بۆندزلیگا دوورن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كانیشی وه‌كو فرانك ریبێری و تۆماس مۆله‌ر ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن.
ئه‌نچیلۆتی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن دووجار ناسناوی جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا و ناسناوێكی بۆندزلیگای بردۆته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت توماس توخێلی راهێنه‌ری پێشووی دۆرتمۆند شوێنی بگرێته‌وه و له ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی (سانیۆل)ـی یاریده‌ده‌ری ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه وه‌رده‌گرێت كه پێشتر یاریزانێكی دیاری یانه باڤارییه‌كه بووه.