زێدان چیتر پشت به BBC نابه‌ستێت
زیزۆ پلانێكی نوێی بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی داڕشتووه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان چیتر له هێڵی پێشه‌وه پشت به شێوازی BBC له نابه‌ستێت و له‌مه‌ودوا شێوازێكی نوێتر په‌یڕه‌و ده‌كات.
زینه‌دین زێدان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كاری راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هه‌مان شێوازی كلاسیكی پێشووی یانه‌كه به پلانی 4 ـ 3 ـ 3 یاری ده‌كرد، به‌ڵام ورده ورده زیزۆ به‌هۆی پێكانی گاریس به‌یل و داكشانی ئاستی بێنزێما گۆڕانكاری له‌م پلانه كرده‌وه، له ئێستادا زیزۆ به شێوازی 4 ـ 4 ـ 2 یاری ده‌كات، به‌مه‌ش چیتر زێدان له هێڵی پێشه‌وه له یه‌ككاتدا یاری به (كریستیانۆ، به‌یل و بێنزێما) ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زیزۆ هۆكاری پشت به‌ستن به‌و پلانه‌ی بۆ نه‌بوونی هێرشبه‌رێكی باش گه‌ڕاندۆته‌وه كه تا ئێستا فلۆرێنتینیۆ پێرێز نه‌یتوانیوه بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی بیگوازێته‌وه، بۆیه زیزۆ به ناچاری رۆڵی هێرشبه‌ری دیاری له پێشه‌وه كه‌مكردۆته‌وه و زیاتر رۆڵه‌كه‌ی به یاریزانی ناوه‌راستكار به‌ستووه كه ئه‌م بۆشاییه‌ی پێشه‌وه پڕ بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكان، زیزۆ له هێڵی پێشه‌وه شێوازی هێرشبه‌ری دووانه په‌یڕه‌و ده‌كات و له هێڵی دواوه‌ش ئیسكۆ وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له پلانه‌كانی ده‌بێت و له دوای ئه‌ویش ماركۆ ئاسێنسیۆ ده‌بێته بژارده‌ی دووه‌می.
میدیاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له یارییه‌كانی داهاتوو دانی سیبایۆس له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر ده‌كات و ده‌یكاته به‌دیلی لوكا مۆدریچ.