دەیڤید پۆلاك: ئه‌مريكا رێگه نادات سزاى كوردستان بدرێت
راوێژکاری پلە بەرزی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
K24 – هه‌ولێر:
دەیڤید پۆلاك، راوێژکاری پلە بەرزی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رايگه‌ياند، ئەمریکا هەرگیز رێگە نادات هیچ هەڕەشە و سزایەک بەسەر هەرێمی کوردستان بسەپێندرێت.
دوێنێ رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەکدا داوای لە حکومەتی عێراق كرد رەوشەکە ئارام بکاتەوە و کۆتایی بە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز لە دژی هەرێمی کوردستان بهێنێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رۆژنامه‌نووسى ئه‌مريكايى ئيلى لايك، له بابه‌تێكدا كه له سايتى بلۆمبێرگ بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئاشكرايكردووه، به‌رپرسانى ئيداره‌ى ئه‌مريكا به هه‌ريه‌ك له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌يان راگه‌ياندووه، پێويسته گرژييه‌كان هێور بكه‌نه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت: ئه‌مريكا له رێى باڵيۆزهكانييهوه له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به شێوه‌يه‌كى نهێنى ئه‌و په‌يامه‌ى گه‌ياندووه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا و عێراق.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، پێويسته هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه ريكس تيلرسۆن و وه‌زيرى به‌رگرى جايمس ماتيس ده‌كرێت هه‌ندێك هه‌ژموونى خۆيان به‌كاربهێنن، بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌نقه‌ره و به‌غدا نه‌ك ته‌نيا له پێناو پاراستنى كورده هاوپه‌يمانه‌كانيان، به‌ڵكو بۆ به‌ديهێنانى سه‌قامگيرى هه‌رێمايه‌تى له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر چى به ئاشكرا پێويسته په‌يامى ئه‌مريكا بۆ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره توند بێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێويسته به په‌نهانى پهيامهكهى له رێى تره‌مپ و تيلرسۆن و ماتيسهوه توندتر بێت و هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينى هاوكارييه سه‌ربازى و ئابوورييه‌كان له عێراق و توركيا بكه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وان رێچكه‌ى شه‌ڕ و گرژييان گرته به‌ر.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لوبنانى له زارى ميدياكارانى نزيك له ئه‌ردۆغان و ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركياوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى توركيا ره‌خنه و گله‌يى زۆريان گه‌ياندووه‌ته ئيداره‌ى ئه‌مريكا و پێيان وايه كه هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له باره‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه روون نييه و راڕايى تێدايه.