له په‌خشی راسته‌وخۆ مارێك پێیوه‌دا و كوشتی
له په‌خشه راستهوخۆكهدا به‌رده‌وام بوو تا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
ئارسلان ڤالییڤ، شاره‌زای به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان، له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك مارێك پێیه‌وه ده‌دات و گیان له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌و شاره‌زایه به سه‌دان گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه تایبه‌ت به به‌خێوكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و هه‌ر به‌وه‌ش ناوبانگی ده‌ركردووه و ئه‌ستێره بووه له بواره‌كه‌دا.
له یه‌كێك له په‌خشه راستهوخۆكانیشدا، مارێكی ژه‌هراوی پێیه‌وه ده‌دات، له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به فریاگوزاری ته‌ندرووستییه‌وه بكات، یان بچێته نه‌خۆشخانه، به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له سه‌ره‌مه‌رگدایه.
ئه‌و شاره‌زایه له په‌خشه راستهوخۆكهدا داوا له بینه‌ران ده‌كات، هاوسه‌ری پێشووی ئاگادار بكه‌نه‌وه و بیبینێت، دواتر بینه‌ران تیمه‌كانی فریاگوزاری ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
دوای گه‌یشتنی ئامبۆلانس بۆ شوێنه‌كه، ڤالیڤ له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو و هۆشی نه‌مابوو، له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ستدا.