په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واوی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه
ته‌واوی بڕیاره‌كان ناده‌ستووری و نایاسایین
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌واوی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق، له دژی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كان نه ده‌ستووریین و نه یاسایین.
هاوكات په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ئاراسته‌ی ته‌واوی گه‌لی كوردستان كرد و راشیگه‌یاند، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه پاڵپشت بووه به رێسای مافی چاره‌ی خۆنووسین، كه رێسایه‌كی به‌رفه‌رمانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به شێوه‌یه‌ك هیچ ده‌وڵه‌تێك بۆی نییه دژی ئه‌و رێسایه بوه‌ستێته‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مافی چاره‌ی خۆنووسین له لایه‌ن هاووڵاتییانی كوردستان به تاوان له قه‌ڵه‌م بدات و داوای به دواداچوونی قه‌زایی بكات بۆ ئه‌وانه‌ی له پرۆسه‌كه به‌شداربوون.
له باره‌ی پابه‌ندكردنی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان، بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزه فیدرالییه‌كان، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی 1ه له مادده‌ی 9ی ده‌ستوور، كه ناكرێت هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزه‌كانی ئاسایش به‌كاربهێنرێت دژی پێكهاته‌كانی عێراق، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه یاساییه‌كان.
ته‌واوی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك پاكێجێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه كه‌مێك به‌ر له ئێستا، خرایه ده‌نگدان و به ده‌نگیز زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران، 62 په‌رله‌مانتار، په‌سه‌ند كرا.