دیموكرات و كۆمارییەكان بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان خۆیان یەكدەخەن
لەنێو كۆنگرێسی ئەمریكا پاڵشتی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن
K24 - ھەولێر
لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا دیموکرات و کۆماریخوازەکان هەوڵەکانیان یەكدەخەن بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان، ئەمەش لەکاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلێرسن رایگەیاندووە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڕیارێکی تاکلایەنە بووە، لە بەرەی کۆماریخوازەکان پرۆژە یاسایەك بۆ سەربەخۆیی کوردستانی پێشكەش کراوە، هاوکات لیژنەی جێبەجێکاری کۆنگرێس هەوڵدەدات هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەم بابەتە یەکلا بکاتەوە.