مه‌سیحییه‌كان پاڵپشتیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند
89% كریستیانه‌كان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/10/2017 له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق بۆ پاڵپشتیكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و مافی چاره‌ی خۆنووسین كۆنگره‌یه‌كیان سازكرد.
له كۆنگره‌كه‌دا كه پیاوانی ئاینی مه‌سیحی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه كریستیانه‌كان له كوردستان و عێراق ئاماده‌ی بوون، پاڵپشتی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌ربڕیوو دژی بڕیاره ناڕه‌واكانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقی وه‌ستاونه‌وه".
كریستیانه‌كان ئاماژه‌یان به‌و زوڵم و سته‌مه كرد كه له میژوودا له كریستیانه‌كانی عێراق و گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی كوردستان و عێراق كراوه‌و سوپاسی خۆیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه له رۆژه سه‌خته‌كاندا توانیان لانه‌یه‌كی ئارام بۆ كریستیانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق و ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه به‌هۆی سته‌می داعش و گرووپه چه‌كداره‌كان په‌نایان بۆ كوردستان هێنابوو درووست بكه‌ن".
له كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا، به به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی كریستیانه‌كان خرایه‌ڕوو و په‌یامێكیان ئاراسته‌ی، رای گشتی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و وڵاتانی هه‌میشه ئه‌ندامی ناو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی كوردستان و عێراق و په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و نه‌ته‌وه كریستیانه‌كانی كوردستان و عێراق كردوو رایانگه‌یاند "له‌م دۆخه‌دا، ئێمه وه‌ك مه‌سیحییه‌كانی كوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بڕیارماندا هه‌ڵوێستمان روونبكه‌ینه‌وه كه پاڵپشتی مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری و كلدان و سریان و هه‌موو پێكهاته ئایینه‌كان بڕه‌خسێ كه رۆژی 25/9/2017 ئیراده‌ی ئازادی خۆمان بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی و دیموكراسی له ناو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕی".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا هاتبوو "ئه‌و بریاره زاڵمانه‌ی حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ سزادانی خه‌ڵكی كوردستان و رێگه‌گرتن له مافی چاره‌ی خۆنووسین دهریانكردووهو پێچه‌وانه‌ی په‌یامه ئاسمانی و جاڕنامه و بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه "زۆربه‌ی كریستیانه‌كان له ساڵی 2003 به دواوه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ركران و كڵێساكانمان كرایه ئامانج، ئه‌وه‌ش پێش ده‌ركه‌وتنی داعش بوو، دوای ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كانماندا هێنا، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كوردستان پارێزگاری‌یان لیكردین تا له شوینی باب و باپیرانمان به ئازادی بژین و بمێنینه‌وه.
89هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه "89% كریستیانه‌كان له ناوچه‌كانی خۆیاندا ده‌نگیان به به‌لێ داوه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به ئارامی و ئاشتی بژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.