ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان راگه‌يه‌ندرا

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌ كوردستان كۆتايى پێهات

K24 – هه‌ولێر:

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌ كوردستان كۆتايى پێهات و بڕيار درا سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان/عێراق راگه‌يه‌ندرا.

خه‌ليل ئيبراهيم ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ رايگه‌ياند، رۆڵى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم كۆتايى پێهات و ريفراندۆم ئه‌نجامدرا.

گوتيشى: بڕيار درا سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان/ عێراق راگه‌يه‌ندرا.

روونيشيكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشوازى له‌ دانووستان و ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى عه‌لى سيستانى كراوه‌.