به‌ فه‌رمی هه‌واڵێكی ناخۆش له‌ باره‌ی ئینیێستا راگه‌یه‌ندرا

له‌ یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگه‌ی جێهێشت، بلاوگرانا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئینیێستا تووشی پێكان بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 1 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌ندرێس ئینیێستا كراوه‌ و له‌ ماسولكه‌كانی قاچی چه‌پی تووشی پێكان بووه‌.

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌ندرێس ئینیێستا لانیكه‌م تا 10 رۆژی دیكه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بۆ یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دورو بخرێته‌وه‌ و به‌شداریی یاری داهاتووی یانه‌كه‌شی له‌ لالیگا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌ 14ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ یاریگه‌ نوێیه‌كه‌ی یانه‌ مه‌درییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.