به ڤيديۆ.. پۆليسى ئيسپانيا ده‌ستى ژنه ده‌نگده‌رێكى كه‌ته‌لۆنيا ده‌شكێنێت
توندوتيژييه‌كانى ئيسپانيا له دژى سه‌ربه‌خۆيى خوازه‌كان ببينه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسێكى ئيسپانيا ده‌ستى ژنه ده‌نگده‌رێكى كه‌ته‌لۆنيا ده‌شكێنێت و ئه‌و رووداوه له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا تۆمار كراوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانهوهيهكى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند پۆليسێك ئه‌و ژنه ده‌نگده‌ره ده‌ستگير ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت قۆڵبهستى بكه‌ن و به‌و هۆيه‌وه ده‌ست و په‌نجه‌ى ده‌شكێنن.

به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى به‌رشه‌لۆنه دواى رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆ، رايگه‌ياند، 761 كه‌س به هۆى توندوتيژييه‌كانى پۆليسى ئيسپانيا له به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانى كه‌ته‌لۆنيا بريندار بوون.
هاوكات چه‌ندين گرته‌ى ڤيديۆيى بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه راده‌ى توندوتيژى هێزه ئه‌منييه‌كانى ئيسپانيا له دژى ده‌نگده‌رانى كه‌ته‌لۆنيا پيشانده‌دات، كه ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ى كوردستان ريفراندۆميان ئه‌نجامدا بۆ جيابوونهوه له ئيسپانيا.