نەجمەدین كەریم: خەڵكی كەركووك دەنگی بە سەربەخۆیی كوردستاندا

"کەرکووك شاری پێکەوەژیانە و هەرواش دەمێنێتەوە"

K24 - كەركووك

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووك لە گوتارێکدا، کە لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن پێشکەشیکرد رایگەیاند، کەرکووکییەکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگیاندا و ئەو گومانەیان بەتاڵکردەوە، کە خەڵکێك پێیوابوو، سەربەخۆیی کوردستان خەونە.

پارێزگاری كەركووك ئاماژەی بەوەشدا، کەرکووك شاری پێکەوەژیانە و هەرواش دەمێنێتەوە.