به ڤیدیۆ... فرانك ریبێری ماڵئاوایی له 2017 ده‌كات
ریبێری: پێكان یه‌خه‌م به‌رنادات و ئازارێكی زۆر هه‌یه
فرانك ریبیری ناوه‌راستكاری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یارییه‌كه‌ی دوێنێ به‌رامبه‌ر یانه‌ی هێرتا به‌رلین تووشیبوو، ماڵئاوایی له ساڵی 2017 ده‌كات و تا 3 مانگی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه پشكنینی پزیشكی بۆ فرانك ریبیری كراوه و ده‌ركه‌وتووه تووشی درزی چۆكی بووه تا 3 مانگی دیكه ناتوانێت یاری بكات.
فرانك ریبێری له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێكان یه‌خه‌ی به‌رنادات و ده‌شڵێت: ئازارێكی زۆرم هه‌یه.
له یارییه‌كه‌ی دوێنێی نێوان هێرتا به‌رلین و بایرن میونشن كه به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، فرانك ریبێری ته‌مه‌ن 34 ساڵ له خوله‌كی 62 به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و پێشبینی ده‌كرێت تا سه‌ره‌تای ساڵی 2018 نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.