هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، ماركۆ ڤیراتی له‌ده‌ستدا
به ده‌ردی یۆرۆی 2016 چوو كه به‌هۆیه‌وه له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دووركه‌وته‌وه

ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌هۆی پێكانه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 ئۆكتۆبه‌ری 2017، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ڤێراتی به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بۆردۆ تووشی بوو ناتوانێت به‌رامبه‌ر مه‌كدۆنیا و ئه‌لبانیا له شه‌ش و نۆی ئه‌م مانگه یاریی بكات، به‌مه‌ش ڤێراتی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان به فه‌رمی له دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال یاریی ناكات.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ڤێراتی تووشی هه‌مان ئه‌و پێكانه بووه كه بووه هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی له یۆرۆی 2016.