بارتۆمیۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی دوێنێ، چه‌ندان نهێنی ئاشكرا كرد
بارتۆمیۆ: له باره‌ی ئه‌نجامدانی یارییه‌كه قسه‌م له‌گه‌ڵ پیكێ و ئینیێستا كرد، چونكه ئه‌وان سه‌ركرده‌ی یانه‌كه‌ن
بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند كه دوێنێ بارسێلۆنا له یاریگه‌یه‌كی چۆل و به‌بێ هانده‌ر په‌یامێكی بۆ هه‌موو جیهان نارد و هه‌موو دونیای له دۆخی ئازار و پڕمه‌ینه‌تی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان ئاگادار كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 ئۆكتۆبه‌ری 2017، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند كه پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس چوومه ژووری جلگۆڕین و قسه‌م له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر و ئینیێستا و پیكێ كرد، چونكه ئه‌وان سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ن ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: به‌ڵام بڕیاری ئه‌نجامدانی یارییه‌كه به بڕیاری من بوو.
بارتۆمیۆ ده‌شڵێت: بارسێلۆنا گه‌وره‌تره له یانه‌یه‌ك، ئێمه ده‌بوو یارییه‌كه بكه‌ین، چونكه دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ین و په‌یوه‌ستین به چه‌ندان كۆمپانیای بازرگانی گه‌وره، بۆیه دواخستنی یارییه‌كه زیانێكی گه‌وره‌ی له ئێمه‌ده‌دا.
بارتۆمیۆ گوتیشی: پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كه چوومه لای ناوبژیوان و پێم گوت بۆ ده‌بێت ئێمه یارییه‌كه به‌بێ هانده‌ر ئه‌نجام بده‌ین، راسته‌وخۆ هۆكاره‌كه‌ی بۆ دۆخی توندوتیژی و سه‌لامه‌تی هانده‌ران گه‌ڕانده‌وه.
دوێنێ به‌هۆی ئه‌نجامدانی یارییه‌كه، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك، کارلێس فێلارۆبی جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و خۆردی مێندێزی بەرێوەبەری تیمی پزیشکی یانەکە دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی سەرۆکی بارسێلۆنا کردووە.
له‌مباره‌یه‌وه بارتۆمیۆ ده‌ڵێت: فێلارۆبی و خۆردی مێندێز دوو كه‌سی په‌رۆش و گه‌وره‌ی یانه‌كه‌مانن، به‌ڵام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یانم په‌سه‌ند كردن.
بارتۆمیۆ له كۆتایی گوتیشی: ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پشتگیری له داخوازییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌ین و هاوشانی ئه‌وان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كۆشش ده‌كه‌ین.
بارتۆمیۆ له كۆتاییدا گوتیشی: له نیگه‌رانییه‌كانی هه‌موولایه‌ك تێده‌گه‌م، ئێمه‌ش هه‌ستمان به‌و ناره‌حه‌تییه كرد، بۆیه داوامان له سه‌رپه‌رشتیارانی لالیگا كرد یارییه‌كه‌مان بۆ رۆژی شه‌ممه پێشبخه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر داوایه‌كه‌ی ئێمه‌یان قبوڵ كردبا هیچ كێشه‌یه‌ك رووینه‌دا و هیچ هانده‌رێكیش له‌بینینی یارییه‌كه بێبه‌ش نه‌ده‌بوون.
هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دوێنێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، به‌م هۆیه‌وه گرژییه‌كی زۆر دروستبوو، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كرد كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا، به‌مهۆیه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا یارییه‌كه به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه بچێت، كه تێیدا یانه‌ی بارسا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی لاس پاڵماسی برده‌وه.