بارسێلۆنا له پێناو كاته‌لۆنیا ده‌رگاكانی یانه‌كه‌ی داده‌خات
یاریزانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كانیش بایكۆتی مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كه‌ن
یانه‌ی بارسێلۆنا له دژی ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه‌ی له دژی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسپانیا به‌كارهاتووه بڕیاریدا وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربڕینێك ده‌رگای باره‌گای یانه‌كه‌ی دابخات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی بڕیاریدا سبه‌ی سێشه‌ممه وه‌ك پاڵپتشییه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ده‌رگاكانی باره‌گای یانه‌كه‌ی دابخات و له هه‌ڵمه‌تی مانگرتنی گشتی كه‌ته‌لۆنیا به‌شدار بێت.
به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا یاری رابردووی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس به‌بێ هانده‌ر ئه‌نجامدا، كه له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا گرژی و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌منی و مه‌ده‌نی روویدا و ده‌یان كه‌س برینداربوون.
بارسێلۆنا له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاریدا پاڵپشتی نووسینگه‌ی دیموكراتی كه‌ته‌لۆنیا بكات و بۆ ئیدانه‌كردنی رووداوه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا.
بڕیاریشه سبه‌ی سێشه‌ممه مانگرتن له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رابگه‌یه‌نێت، به‌مهۆیه‌وه هیچ چالاكیه‌ك ناكرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیشیان نین مه‌شقه‌كان ناكه‌ن.