ئەو منداڵەی بە تەقەی خۆشی برینداربوو گیانی لە دەستدا
چەند رۆژێك لە ژێر چاودێری پزیشكیدا مایەوە
K24 - دھۆك
پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "ئەو منداڵەی بە تەقەی خۆشی لە دھۆك برینداربوو، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا"
شاھین شێرزاد ساڵح، ئەو منداڵەی لە رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەھۆی تەقەی خۆشی برینداربوو دوای چەند رۆژێك لە ژێر چاودێری پزیشكی گیانی لە دەستدا.
پێشتر كوردستان24 لە راپۆرتێكدا باری تەندروستی شاھینی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك خستەڕوو، بە گوێرەی پشكنینی پزیشكان ئەوە خرایەروو كە باری تەندروستی ناجێگیربوو، چونكە گولـلەیەك لەناو سەریدا مابووەوە.