سەلیم جبووری: ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیان كرد دژی دابەشبوونی عێراقن
سەلیم جبووری: رێگە بە هیچ لایەک نادەین هێز بەکاربهێنێت

K24 - هه‌ولێر:
سەلیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جەختدەكاتەوە ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیان كرد دژی دابەشبوونی عێراقن.
سەلیم جبووری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دەبێ پابەندی دەستوور و هاوبەشی لە دەسەڵات بین".
سه‌لیم جبووری پاش دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان و هه‌وڵدانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی بۆ رێگه‌گرتن له به‌شداریكردنی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه گوتی: "پەرلەمانی عێراق لەبەردەم پەرلەمانتارانی کورد کراوەیە و دادگای فیدڕاڵی پرسی بەشداریکردنی پەرلەمانتاران لە ریفراندۆم یەکلادەکاتەوە".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئەو پەرلەمانتارانەی کاریگەریان هەبووە و بەشدارییان لە پرۆسەی ریفراندۆم کردووە، بەڕاشکاوی دەڵێم ئەمڕۆ داوامان لە دادگای دەستووری عێراق کردووە، بزانین دەبێت چ رێکارێکی یاسایی و دەستووریان بەرامبەر بگیرێتەبەر کە کارێکی دژ بە بڕیارەکانی پەرلەمانیان ئەنجامداوە، بۆیە پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبین لەبەرامبەر ئەو کەسانەی بەشدارییان لە پرۆسەی ریفراندۆم دا کردووە، پەرلەمانی عێراق پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبێت".
سەلیم جبووری هەروەها گوت: "هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی یەکپارچەیی عێراق دەدەین و پەرلەمانی عێراقیش بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی پابەند دەبێت".
سەلیم جبووری هەروەها دەڵێ پرسی ریفراندۆمی کوردستان بووەتە پرسێکی هەرێمیی و رێگەش بە هیچ لایەک نادەین هێز بەکاربهێنێت.