باوكی نێیمار، هۆكاری راسته‌قینه‌ی رۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی له بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
"رۆیشتنی نێیمار په‌یوه‌ندی به مێسی و گرێبه‌سته گرانبه‌هایه‌كه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه نه‌بوو"
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو مانگ له په‌یوه‌ندیكردنی نێیمار به یانه‌ی پاریس سانجێرمان، باوكی هۆكاری راسته‌قینه‌ی كوڕه‌كه‌ی له باره‌ی جێهێشتنی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رۆیشتنی نێیمار له بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به مێسی و پاره‌وه نه‌بوو.
جۆنیۆر سانتۆس، باوكی نێیمار دا سیلڤا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ره‌تی ده‌كاته‌وه كه كوڕه‌كه‌ی به‌هۆی باڵاده‌ستی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا رۆیشتووه و ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندیكردنی كوڕه‌كه‌شم به یانه‌ی پاریس سانجێرمان په‌یوه‌ندی به پاره و مووچه‌ی ساڵانه نییه كه پێشتر له میدیاكان بڵاو كرایه‌وه.
باوكی نیمۆ ده‌شڵێت: كوڕه‌كه‌م ته‌نیا له پێناو یه‌ك ئامانج په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، یه‌كه‌میان هه‌ستی كرد ئه‌و یانه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ و خولی فره‌نسی تێده‌كۆشێت، بۆیه ویستی سه‌ركێشی بكات و به بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ته‌حه‌دای هه‌موو جیهان بكات.
نێیمار دا سیلڤا دوای تێپه‌ڕاندنی 3 وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا له هاوینی ئه‌مساڵ به 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان.