به‌ ڤیدیۆ... کریستیانۆ كارێكی بۆ دوای وازهێنانی له‌ یاریكردن ده‌ستنیشان كردووه‌

هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

ڕیۆ فێردیناندی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد گفتوگۆیەکی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرە پۆرتوگالیەکەی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه‌ کە پێشووتر هه‌ردووكیان له‌ ریزی شەیتان سوورەکان بەیەکەوە یارییان كردووه‌.

كریستیانۆ لە میانەی چاوپێکەوتنەکە كه‌ لە ڕۆژنامەی تێلیگرافی بریتانی بڵاو بۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: بۆیە من مانچێستەر یونایتدم جێھێشت و پەیوەنیم بە ریال مەدریدەوە کرد, تا تواناکانی خۆم بە شێوەی جیاواز دەرخەم، لەگەڵ ھەموو وەرزێکی نوێ لە یانەی مێرێنگێ ئاستم باشتر دەبێت، بەڵام ھەرگیز شەیتانە سوورەکان لە یاد ناکەم، چونکە لەوێ زۆر شت فێربووم و لە نێو کۆمەڵێ یاریزانی باشدابووم.

سەبارەت بە پرسیاری دوای وازھێنانی لە یاریی کردن، بە گاڵتەوە وەڵامی فێردیناندی دایەوە گوتی: ئەمە کارێکی قوڕسە ڕەنگە وەک تۆ ببمە یاریزانی مشتەکۆڵە، وەک ئاماژەیەک بەو یارییه‌ی لەم دوایانە فێردیناند ھەڵیبژاردووە.

كریستیانۆ زیاتری گوت: گرنگترین شت لای من بردنەوەی ناسناوەکانە، چونکە ئێمە نزیکەی 10 بۆ 11 مانگ ھەوڵ دەدەین و كۆشش ده‌كه‌ین، ئەگەر ھیچ شتێک نەبەینەوە بۆ ئێمە زۆر ناخۆش دەبێت، زۆریش بۆ بردنەوەی ناسناوە تاکی و کۆمەڵیەکان ھەوڵ دەدەم.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم