مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى داواى پاراستنى يه‌كڕيزى ناو يه‌كێتى ده‌كات

هەواڵی ژیان ئاوایی سەرۆك مام جەلال بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان رادەگەیەنین

K24 – هه‌ولێر:

لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، مه‌لا به‌ختيار، به‌ياننامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى تايبه‌ت به‌ كۆچى دوايى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى مام جه‌لال تاڵه‌بانى خوێنده‌وه‌ و له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا مه‌كته‌بى سياسى داوايكردووه‌، يه‌كێتى ناو يه‌كێتى بپارێزرێت.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا هاتبوو: "هەواڵی ژیان ئاوایی سەرۆك مام جەلال بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان رادەگەیەنین و بەم بۆنەیەشەوە، پەیمانی شەرەف بۆ مام جەلالی باوك و رابەر دوپاتدەكەینەوەو داواش دەكەین یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزین و یەكڕیزی راستەقینە لەناو لایەنەكانیش بەدی بهێنین.