پەرلەمانتارانی گۆڕان و كۆمەڵ دوور ناخرێنەوە

"چاوەڕێی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان دەكەین"

K24 - ھەولێر

جێگری سەرۆکی پەرلەمان رەتیدەکاتەوە كە بەھۆی بەشدارنەبوونیان لە كۆبوونەوەكان پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی دوور بخرێنەوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 جەعەففەر ئیمنێكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "باسی دوورخستنەوەی پەرلەمانتارانی گۆڕان و كۆمەڵ راست نییە، ئێمە چاوەڕێی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانین، لەگەڵ ئەوانی دیكەش كە لە دەرەوەی پەرلەمانین".