یانەی دالکورد تەنیا یەک هانگاوی بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی سویدی ماوه
خشته‌ی یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی داڵكورد بزانه
لە یاریەکانی گەڕی 26ـی خولی سوپەرتانی سویدی یانەی دالکورد سوودمەندترین یانەی ئەو گەڕە بوو، دوای ئەوەی لە دوایین یاری خۆی بەرامبەر سریانسکا توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا هەردوو یانەی ڕکابەری برۆماپیوکارنا و ترێلیبۆرگ کە لە پلەکانی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندیەکە دێن نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بێنن.
لە لایەکی دیكه‌یشه‌وه یانەی هێڵسبۆرگی پلەی چوارەمی ڕیزبەندی توشی شکست هات، ئه‌مه‌ش به‌سوودی یانه‌ی داڵكورد شكایه‌وه، بەم ئەنجامەش یانه‌ی هێڵسبۆرگ خاڵەکانی لەگەڵ یانەی دالکورد بەرز بۆوە بۆ 13 خاڵ و له ئێستادا یانەی دالکورد پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەی مسۆگەر کرد. خولی سوپەرتانی سویدی تەنیا چوار گەڕی ماوە، یانەی دالکورد لە کۆی 12 خاڵ پێوستی بە تەنیا 4 خاڵە بۆ ئەوەی بە فەرمی بگاتە خولی نایابی سویدی. لە خولی یانەکانی سوپەرتانی سویدی 2 یانەی سه‌رووی ڕیزبەندیەکە، راسته‌وخۆ بۆ خولی نایابی سویدی سه‌رده‌كه‌ون، خاوه‌نی سێیه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ش له دوو یاریی چون و هاتن رووبه‌ڕووی یانه‌ی چوارده‌مینی ریزبه‌ندی خولی نایاب ده‌بێته‌وه و بلیتێكی دیكه‌ی گه‌یشتن به خولی نایابی سویدی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ڕیزبەندی ئێستای یانه‌كانی سه‌رووی خولی سوپەرتانی سویدی دوای ئەنجامدانی 26 گەڕ
1ـ دالکورد 54 خاڵ
2ـ برۆما پیوکارنا 52 خاڵ
3ـ تریلیبۆرگ 46 خاڵ
4ـ هێلسنبۆرگ 41 خاڵ
خشته‌ی یارییه‌كانی داهاتووی یانەی داکورد دالکورد
ئۆستێر یاریگایی دالکورد 14/102017
برۆما پیوکارنا - دالکورد یاریگای برۆما پیوکارنا 24/102017
دالکورد - گایس یاریگای دالکورد 28/102017
تریلیبۆرگ - دالکورد یاریگای تریلیبۆرگ 4/11/2017
ئاماده‌كردنی: داره‌وان حه‌مه
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)