ئه‌ردۆغان له تارانه
ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆی نێوان به‌رپرسانی توركیا و ئێرانه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 4-10-2017 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و پیشبینی ده‌كرێت یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت، كه ئێستا توركیا و ئێران و عێراق پێكه‌وه له گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان تا رێگه له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستان بگرن و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی توركیا، کاتژمێر 9:15 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان بە فڕۆکەی تایبەتیی ''تور'' بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێكه‌وت.
له‌و سه‌ردانه‌كه‌یدا هەریەکه له وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وەزیری ئابووریی، نیهاد زەیبەکچی و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری گومرک و بازرگانی، بولەنت توفەنکجی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری کو‌لتوور و گەشتیاریی، نومان کورتوڵموش و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، مەهدی ئەکەر یاوەری ئەردۆغان دەکەن.