"ریال مه‌درید بێنزێما ده‌فرۆشێت و ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌خاته شوێنه‌كه‌ی"
ریال مه‌درید 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئاماده كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داخوازی زینه‌دین زێدان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام چۆته سه‌رهێڵ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی DonBallonـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو هاری كه‌ین بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری كه‌ریم بێنزێما بێت، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه زیزۆ ده‌ستبه‌رداری گاریس به‌یلیش بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌رده‌وام پێكان میوانیه‌تی و له ئێستاشدا تووشی 23ـه‌مین پێكان بووه له ژیانی وه‌رزشی خۆی.
سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه زێدان ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هاری كه‌ینی 24 ساڵ بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازێته‌وه.
هاری كه‌ین ئه‌م وه‌رزه 11 گۆڵی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بۆ یانه‌ی تۆتێنهام تۆمار كردووه و 2 گۆڵیشی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند كردووه، هاری كه‌ین له 2017 له دوای لیۆنێل مێسی به دووه‌م گۆڵكاری جیهان داده‌نرێت كه 36 گۆڵی له 31 یاری كردووه.
