پیكێ: من له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم و وازیش له ئیسپانیا ناهێنم
پیكێ له باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێك ده‌داته‌وه
جیرارد پیكێ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئیسپانیا به ماڵی دووه‌می ده‌زانێت و ده‌شڵێت: به‌مزووانه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سێرخیۆ رامۆس ده‌ستپێده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4 ئۆكتۆبه‌ری 2017، جیرارد پیكێ به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له پرێس كۆنفرانسێكدا زۆرترین پرسیاری له باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی نێوان كه‌ته‌لۆنیا و ئیسپانیا لێكرا.
پیكێ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: راسته من ڕای جیاوازم هه‌یه، به‌ڵام 15 ساڵه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیام، چونكه كه‌ته‌لۆنیا وڵات نییه.
جیرارد پیكێ گوتیشی: من له ئێستادا ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م و هه‌رگیزیش بیرم له وازهێنانی ئیسپانیا نه‌كردۆته‌وه، چونكه ئیسپانیا ماڵی دووه‌می منه و زۆر بیره‌وه‌ری خۆش و ناخۆشم له‌گه‌ڵ ماتادۆره‌كان هه‌یه، ده‌مه‌وێت تا دوای مۆندیالی 2018ـی رووسیا له یاریكردن بۆ ئیسپانیا به‌رده‌وام بم.
پیكێ له باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان خۆی و رامۆس د‌ڵێت: هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان ئێمه‌دا نییه، ته‌نانه‌ت به‌مزووانه پرۆژه‌یه‌كی بازرگان‌یش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
پیكێ له‌به‌رسیڤێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: من هه‌رگیز كۆڵناده‌م، هه‌رچی پێم خۆش بێت له سۆشیاڵ میدیا ده‌ری ده‌بڕم، هه‌ركه‌سێكیش بۆچوونێكی جیاوازی هه‌یه بابێت له خوانێكی ئێواره به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشین و گفتووگۆ ده‌كه‌ین.
له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا داوایان له پیكێ كرد كه هێشتا سووره له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا، پیكێ له‌مباره‌یه‌وه گوتی: نامه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت بده‌وه، ته‌نیا ده‌ڵێم كوڕه‌كه‌م به‌ڕه‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنیاییه.
جیرارد پیكێ به‌هۆی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا له لایه‌ن هانده‌رانی ئیسپانیا دژایه‌تی ده‌كرێت و داوای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كرێت، به‌ڵام راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ پیكێ دووپات كردۆته‌وه.
.jpg)