رۆماریۆ: من له مێسی و كریستیانۆ باشترم
رۆماریۆ: مه‌حاڵه مێسی و كریستیانۆ بتوانن 1000 گۆڵ تۆمار بكه‌ن
ئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له كتێبه‌كه‌یدا دووپاتیده‌كاته‌وه كه مێژووی له كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی باشتره و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و دوو یاریزانه ناتوانن ژماره‌ی گۆڵه‌كانی تێپه‌ڕێنن.
رۆماریۆ له كتێبه‌كه‌ی كه به ناوی چاوی له تۆپی پێیه نووسیویه‌تی، وایده‌بینم له مێسی و رۆناڵدۆ باشتر بم، چونكه له ژماره‌ی گۆڵكردنه‌وه به‌سه‌ریان سه‌ركه‌وتووم.
رۆماریۆ كه ئێستا له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدایه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مه‌حاڵه ئه‌م دوو یاریزانه بتوانن ژماره‌ی گۆڵه‌كانی تیپه‌ڕێنن كه زیاتر له هه‌زار گۆڵه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 30 ساڵیان تێپه‌ڕاندووه.
رۆماریۆ به یه‌كێك له دیارترین گۆڵكرانهكانی مێژوو داده‌نرێت و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سامبا و یانه‌كان هه‌زار و سێ گۆڵی تۆماركردووه.