به ڤیدیۆ.. بزانه ئه‌م بارهه‌ڵگره چۆن په‌روانه‌یه‌كی 60 مه‌تری به‌م پرده‌دا ده‌گوازێته‌وه
هونه‌ری شۆفێرییه یان داهێنانی ناوازه
K24 - هه‌ولێر:
بارهه‌ڵگرێك به داهێنانێكی سه‌رنجڕاكێش، زۆر به ئاسانی ده‌توانێت، په‌روانه‌یه‌كی تۆرباینی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به هێزی با، كه 60 مه‌تر درێژه، له پردێكی ته‌سك و باریك بگوازێته‌وه.
دیمه‌نه‌كه سه‌رنجی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتی راكێشاوه و زۆربه‌یان باس له داهێنانه ناوازه‌كه و توانای شۆفێره‌كه ده‌كه‌ن، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش تا ئێستا زیاتر له 2.3 ملیۆن بینینی هه‌بووه.
بارهه‌ڵگره‌كه، به شێوه‌یه‌كی دیزاینكراوه، كه تایه‌كانی دواوه‌ی هاوشێوه‌ی تایه‌ی پێشه‌وه، پێچ ده‌كاته‌وه بۆ لاكان، بۆ ئه‌وه‌ی توانای زیاتری پێبدات بۆ بزاوتن له‌كاتی پێچكردنه‌وه.
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی بارهه‌ڵگڕه‌كان، پێچكردنه‌وه بۆ شوێنه ته‌سكه‌كان، چونكه عاره‌بانه‌ی دواوه ناتوانبه هه‌مان شێوه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه پێچ بكاته‌وه.