تیتی ئهمشهو ئهو پێكهاتهیه تاقی دهكاتهوه كه له مۆندیال پشتی پێدهبهستێت
پێكهاتهی سهرهكی ههڵبژاردهی بهرازیل بۆ یارییهكهی ئهمشهو ببینه
ئەدینۆر لیۆناردۆ باچی ناسراو بە (تیتی) راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل، پێکھاتەی سەرەکی ھەڵبژاردەکەی بۆ یاری بەرانبەر بۆلیڤیا ئاشکرا کرا، کە بڕیارە ئهمشهو لە پاڵاوتنی ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی رووسیا له كاتژمێر 11:00ـی شهو به كاتی باشووری كوردستان رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
پێش گەیشتنی شاندی ھەڵبژاردەی بەرازیل بۆ شاری سانتا کروزی بۆلیڤی، تیتی پێکھاتەی سەرەکی سەماکارانی سامبای راگەیاند.
بەرازیل ماوەیەکی زۆرە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال نەیتوانیوە لە خاکی بۆلیڤیا براوە بێت، دوایین جار کە بەرازیل لە پاڵاوتنی مۆندیال بەرانبەر بۆلیڤیا سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، لە 22ـی شوباتی ساڵی 1981 بوو، تیتی بەنیازە سنوورێک بۆ ئەو ژمارە خراپە دابنێت.
سیلیساو دواین مەشقەکانی لە یاریگای نیشتمانی لە شاری تیریسوبۆلیس ئەنجام دا کە 91 کیلۆمەتر لە شاری ریۆ دی جانیرۆ دوورە، تیتی بە تەنیا لەگەڵ پێکھاتەی سەرەکی قسەی کرد و رێنمایی پێدان.
کۆتینھۆ دەگەڕێتەوە پێکھاتەی سەرەکی، تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە شوێنی مارکینیۆس لە پێکھاتەی سەرەکی یاری دەکات، ساندرۆی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی یوڤی لە شوێنی مارسیلۆی پێکراو یاری دەکات.
به گوێرهی میدیاكانی بهرازیل، تیتی ئهمشهو بهم پێكهاتهیه یاری دهكات كه پێشبینی دهكرێت له مۆندیالی 2018ـی رووسیا پشتی پێببهستێت.
گۆڵپارێز: ئەلیسۆن
ھێڵی بەرگری: دانی ئەلڤێز، تیاگۆ سیلڤا، جواو میراندا، ئەلێکس ساندرۆ.
ھێڵی ناوەراست: کاسیمیرۆ، ریناتۆ ئۆگۆستۆ، پاولینھۆ.
ھێڵی ھێرشبردن: نێیمار، کۆتینھۆ، خیسۆس.
ئەگەرچی ھەڵبژاردەی بەرازیل سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی رووسیا مسۆگەر کردووە، بەڵام یاری داھاتووی بەرانبەر بۆلیڤیا ئاسان نییە، ئەویش بەھۆی بەرزی خاکی بۆلیڤیا لە ئاستی ڕووی دەریا، چونکە زۆربەی ئەو ھەلبژاردانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن تووشی گرفت دەبن، بۆلیڤیا خانەی نۆیەمی گرتووە و ئومێدی گەیشتنی مۆندیالی نەماوە.
مەسعوود حەسەن