بارسێلۆنا دوایین هه‌ڵوێستی یانه‌كه‌ی له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا راگه‌یاند
بارسێلۆنا به‌خێرایی به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی 4 رۆژ له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی هه‌ڵوێستی یانه‌كه‌ی له باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ده‌بێت رێز سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بگیردرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه نووسیویه‌تی: ئه‌م چه‌ند رۆژه رابردوو كه‌ته‌لۆنیا به قۆناخێكی گرینگ و مێژوویی تێپه‌ڕبوو، ئێمه وه‌كوو یانه‌ی بارسێلۆنا داوا ده‌كه‌ین رێز له ده‌نگی ئه‌و هه‌رێمه بگرن و چاره‌سه‌ری سیاسی و گفتووگۆ بۆ كێشه و گرفتی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان بدۆزرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش نووسراوه كه بارسێلۆنا گه‌وره‌تره له یانه‌یه‌ك و ده‌بنه پاڵپشتی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێده‌كۆشن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ببنه پردی په‌یوه‌ندی له نوووان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له ئاشتی و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌كه‌یدا دایه‌لۆگ و گفتووگۆ بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا به باشترین رێگه بۆ دیاریكردنی داهاتووی كه‌ته‌لۆنیا ده‌زانێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆتایی بڵاو كراوهكهیدا نووسیویه‌تی: ئێمه وه‌ك چۆن له مێژووی 118 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی یانه‌كه‌مان پابه‌ندبووین به‌هه‌موو رێنماییه‌كان، به‌هه‌مان شێوه‌ش پابه‌ند ده‌بن به داخوازی و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌مان كه كه‌ته‌لۆنیایه.