دوو ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ بههۆی "گهندهڵێ" دەستیان لەکارکێشایەوە
وردهكارییهكان بۆ كوردستان24 ئاشكرا دهكهن
لە یەکەم کۆبوونەوەی یانەی زاخۆ دوای هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی کارگێڕی دوو ئەندامی یانەکە دوای تۆمەتبارکردنی ئەندامەکانی دیکەی یانەکەیان بە 'گەندەڵی' دەستیان لەکارکێشایەوە.
بێوار حەمید و عەبدوڵجەبار سەیفەدین دوای دەرچوونیان لە ههڵبژاردنەکانی دەستەی نوێی یانەی زاخۆ، کە بێوار حەمید 114 دەنگ و عەبدوڵجەبار سلێمان 111ـی دەنگیان بەدەستهێنابوو، لە یەکەم کۆبوونەوەیاندا دەستیان لەکارکێشایەوە.
بێوار حەمید لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 لە بارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی رایگەیاند 'دوای دەستبەکاربوونمان لە سەرەتاوە دەست بە گەندەڵیکردن کرا و بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە پۆستەکان دابەشکران.
بێوار گوتیشی: بەگوێرەی رێنماییەکانی لێژنەی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان نابێت سەرۆک و جێگری سەرۆکی یانە بێ بڕوانامە بن، بەڵام ئەوان پۆستەکانیان بەپێی ژمارەی دەنگەکان دابەش کرد و بڕیاریشیان دا مووچە بۆ چەند کەسێک لە دەرەوەی یانەکە ببڕنەوە کە لە هەڵبژاردنەکان دەستیان لە سەرکەوتنی دەستەی نوێ هەبووە، ئێمەش ئامادە نین لە دەستەیەکی کارگێڕی وا کار بکەین.
عەبدوڵجەبار سەیفەدین ـیش کە وەرزشوانێکی دێرینی یانەی زاخۆیە لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ کوردستان24 گوتی: من بۆ پلە و پۆست خۆم بەربژێر نەکردبوو، بەڵام لە سەرەتاوە هەستمکرد تەکەتوڵات و باڵباڵێن و بەرژەوەندی تاکەکەسی بەسەر بەرژەوەندی گشتی زاڵه، بۆیە بڕیارمدا لە دەستەیەکی کارگێڕی وا کار نەکەم.
رۆژی سێشەممە هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی یانەی زاخۆ کرا و 150 ئەندامی یانەکە دەنگیان بۆ 9 ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕی یانەکە دا و بارزان مستەفاش بە سەرۆکی نوێی یانەکە دەستنیشانکرا.