ھەدەپە: بەشداری لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی مام جەلال دەكەین

"تاڵەبانی شەڕڤانێك بوو لەپێناو ئازادی"

K24 - ھەولێر

عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموكراسی گەلان ڕایگەیاند: "شاندێكی ھەدەپە بەشداری لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق دەكەین".

 بایدەمیر ھەروەھا گوتی: لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، پرسە بۆ كۆچی دوایی مام جەلال دادەنێین".

گوتیشی: "مام جەلال سیمبولێكە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاشتیخواز و شەڕڤانێك بوو لەپێناو ئازادی، بۆیە لەدەستدانی ناخۆشە بۆ ھەموومان".