كۆچی دوایی مام جەلال ھەمووان كۆدەكاتەوە

لایەنەكان داوای یەكڕیزی و چارەسەری كێشەكان دەكەن

K24 - سلێمانی

کۆچی دوایی مام جەلال تەنیا بەرپرسانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستانی کۆ نەکردەوە، بەڵکو ئەندام و کادر و بەرپرسە باڵا ناكۆكەکانی ناو یەکێتیشی ھێنایە ناو مەکتەبی سیاسی و ھەمووان پێکەوە ھاوخەمی خۆیان بۆ لە دەستدانی ئەم سەرکردەیه‌ دەردەبڕی.

جیا له‌وەی بەرپرسە باڵاکانی ناو یەکێتی جەختیان لە  یەکڕیزی ناوخۆیی یەکێتی لە دوای پرسەکەی مام دووپاتدەکرەوە، لایەنە سیاسیەکانیش بەگرنگی ده‌زانی وەك چۆن مام جەلال بەدرێژایی تەمەنی کلیلی چارەسەری کێشەکانی لابووە، بەھەمان شێوە لایەنەکان ھەڵویستەکانیان یەکبخەن و ھەنگاو بەرەو چارەسەر کردنی کێشەکان بنێن.