ته‌رمی تاڵه‌بانی راسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نرێته سلێمانی نه‌ك به‌غدا
داوایه‌كی عه‌بادی ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 - به‌رلین:
به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌رلین، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ته‌رمی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووی عیراق، راسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نرێته‌وه سلێمانی و نایبه‌نه به‌غدا.
زاهید خۆشناو، به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له به‌رلین، له به‌رلین ئاشكراشی كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ته‌له‌فۆن چه‌ندین جار داوای كردووه ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌یه‌نرێته به‌غدا و له‌وێوه بۆ سلێمانی، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
بڕیاره ته‌رمی تاڵه‌بانی، رۆژی هه‌ینی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت راسته‌وخۆ له به‌رلینه‌وه بهێنرێته‌وه سلێمانی.