رۆژئاوای كوردستان ماتەمینی راگەیاند
لە عێراقیش ماتەمینی راگەیەندرا
K24 - ھەولێر
بەبۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال، لە شارو شارۆچكەكانی رۆژئاوای كوردستان ماتەمینی راگەیەندرا.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وێڕای ھاوخەمی خۆیان بۆ كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری گشتی یەكێتی و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی بەبۆنەی كۆچی دوای راگەیاند.
لەلایەكی دیكە و ھەر بە بۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال، حكوومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
ئەوەش دوای ئەوەدێت دوێنێ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكی ڤیدیۆیی پەیامی ھاوخەمی بەبۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی راگەیاند و ھەفتەیەك ماتەمینی لە ھەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەمڕۆش ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگە حكومی و ناحكومییەكان داگیرا.