به ڤيديۆ.. كه‌ژاوه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتى گه‌وره به‌ڕێخرا
له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى نوێژى له‌سه‌ر ده‌كرێت
K24 – سلێمانى:
دواى پشكنينى پاسه‌وانى شه‌ره‌ف و دانانى تاجهگوڵى رێز له لايه‌ن هه‌ريه‌ك له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و پادشاى ئه‌رده‌ن و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مريكا و نوێنه‌رانى وڵاتان بڕياردرا ته‌رمى مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى به‌ڕێبخرێت بۆ ئه‌وه‌ى نوێژى له‌سه‌ر بكرێت.