گه‌شتى ئه‌و فڕۆكه‌يه‌ ببينه‌ كه‌ ته‌رمى مام جه‌لال ده‌گه‌يه‌نێته‌وه‌ سلێمانى

لە فڕۆکەخانەی سەربازی بەرلینەوە بەره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێكه‌وت

K24 – هه‌ولێر:

سه‌ر له‌ به‌يانى ئه‌مڕۆ فڕۆکەی تایبەت بەھێنانەوەی  تەرمی مام جەلال تاڵه‌بانى يه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى كورد له‌ مێژووى عێراقدا، لە فڕۆکەخانەی سەربازی بەرلینەوە بەره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێكه‌وت و ئێستا له‌ ئاسمانى توركياوه‌ روويكردووه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان.

به‌ گوێره‌ى زانيارى ميدياى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكه‌كه‌ بگاتەوە شاری سلێمانی.

دواى گه‌يشتنى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى مه‌راسيمى پێشوازيكردن له‌ ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌ستپێده‌كات و بڕياريشه‌ ته‌رمه‌كه‌ى لە رێورەسمێکی جەماوەری لە گردی دەباشان بەخاک بسپێردرێت.

بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی مام جەلال، سەدان کەسایەتی و لێپرسراوی حکومی و حزبی  لە عێراق و ھەرچوارپارچەی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیھانەوە گەیشتونەتە سلێمانی.

راسته‌وخۆ گه‌شته‌كه‌ى ببينه‌