به ڤيديۆ.. سه‌رۆك بارزانى گه‌يشته فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى
ده‌يان كه‌سايه‌تى جيهانى و هه‌رێمايه‌تى له مهراسيمهكهدا به‌شدارن
K24 – سلێمانى:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى.
به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له مه‌راسيمى پێشوازيكردن له ته‌رمى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانى، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك بارزانى گه‌يشته فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى.
هاوكات مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستانيش بۆ به‌شدارى له مه‌راسيمه‌كه گه‌يشته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى.
بڕياره له چه‌ند خوله‌كى داهاتوودا ئه‌و فڕۆكه‌يه‌ى تايبه‌ته به گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال بگاته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى.