تەرمی مام جەلال بەرەو دەباشان بەڕێكرا

لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی نوێژ لەسەر تەرمی تاڵەبانی كرا

K24 - ھەولێر

كەمێك لەمەوبەر دوای ئەوەی لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی نوێژی لەسەركرا تەرمی مام جەلال، بەرەو دەباشان بەڕێكرا و لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەركردە و سیاسەتمەدارانی كوردستان و عێراق و وڵاتان و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی لە دەباشان بە خاك دەسپێردرێت.

رۆژی 3 ئەم مانگە مام جەلال لە نەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كردو سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی مام جەلال، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەرلینەوە گەیشتەوە سلێمانی.