تەرمی مام جەلال لە دەباشان بە خاك سپێردرا
ئەمڕۆ تەرمی مام جەلال لە بەرلینەوە گەڕلندرایەوە كوردستان
K24 - سلێمانی
دوای ئەوەی كه‌ژاوه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى، له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانييه‌وه گه‌يشته گردى ده‌باشان و له‌وێ به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و كه‌سايه‌تيى و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى بيانى و دۆستانى تاڵه‌بانى و هه‌زاران هاووڵاتىان، لە دەباشان به‌خاك سپێردرا.
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ ته‌رمى مام جه‌لال به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌ت له ئه‌ڵمانياوه گواسترايه‌وه بۆ سلێمانى.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى مه‌راسيمى پێشوازى له ته‌رمى تاڵه‌بانى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى كۆمارى عێراق و نوێنه‌رانى وڵاتانى بيانى و به‌رپرسانى ناوخۆى و دۆستانى مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر له ناو ئاپۆڕاى جه‌ماوه‌ريدا، كه‌ژاوه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال گه‌يه‌ندرايه مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى نوێژى مردووى له‌سه‌ر به‌رپا بكرێت و پاشان كه‌ژاوه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى روويكرده گردى ده‌باشان بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ له دوا مه‌نزڵگه‌ى خۆى به‌خاك بسپێردرێت.
ته‌رمى مام جه‌لال به ئاڵاى كوردستانه‌وه گهيهندرايهوه كوردستان و ئه‌وه‌ش بووه جێى ناڕه‌زايه‌تى چه‌ند كه‌ناڵێكى عێراقى و له‌وانه كه‌ناڵى (الاتحاه)ى نزيك له مالكى.
مام جەلال تاڵەبانی، لە 18 كانوونی یەكەمی 2012، بە هۆی جەڵتەی مێشك گەیەندرایە نەخۆشخانەی بەغدا و دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا. لە رۆژی 19 تەمموزی 2014 دوای 19 مانگ لە نەخۆشی، لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی، دوای گەڕانەوەشی چەند جارێكی دیكە بۆ پشكنینی تەندروستی براوەتەوە ئەڵمانیا، دواجار لە 12/9/2017 بۆ پشكنینی پزیشكی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا و لە 3/10/2017 لە نەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.