پێكسلی گووگڵ جێگه به ئایفۆن لێژ ده‌كات
ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئایفۆن ده‌كه‌وێته بازاڕ
K24 – هه‌ولێر:
گووگڵ، مۆبایلی پێكسل ده‌خاته بازاڕه‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێت ببێته ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئایفۆن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له داهاتوودا یه‌كێك له‌و مۆبایلانه بكڕێ، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه.
گووگڵ دوو مۆدێلی پیكسل ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌وانیش پیكسل 2 و پیكسل ئێكس ئێله، قه‌باره‌ی شاشه‌ی پیكسل 2، ده‌گاته 5 ئینج و پیكسل ئێكس ئێل 6 ئینجه، له به‌رامبه‌ردا شاشه‌ی ئایفۆن ئێكس 5.8 ئینج ده‌بێت.
پێكسل و ئایفۆن ئێكس، كامێراكانییان 12 مێگا پێكسله و توانایه‌كی زیاتریان هه‌یه بۆ گرتنی وێنه‌ی پۆرترێت.
كامێرای پێشه‌وه، یاخود كامێرای سێلفی له مۆبایله‌كانی پێكسل، ده‌گاته 8 مێگاپێكسل، به‌ڵام له ئایفۆن ئێكس ته‌نها 7 مێگا پێسكله.
ئایفۆن ئێكس، له یادگا به پێش پێكسلی گووگڵ ده‌كه‌وێت، كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 256 گێگا بایت، به‌ڵام هه‌ردوو مۆدێله‌كه‌ی پێكسل، گه‌وره‌ترینیان ده‌گاته 128 گێگا بایت.
له رووی پرۆسێسه‌ره‌وه، پێكسل هه‌مان پرۆسێسه‌ری گالاكسی 8 به‌كاردێنێت، كه كوالكۆم سناپ دراگۆن 835ـه، به‌ڵام ئایفۆن ئێكس پرۆسێسه‌ری ئه‌پڵ ئی 11یه.
له رووی نرخه‌وه، ئایفۆن ئێكس گرانتره و له 999 دۆلار ده‌ستپێده‌كات، مۆبایله‌كانی گووگڵ، پێكسل 2 له 649 دۆلار و پێكسل ئێكس ئێل له 849 دۆلار ده‌ستپێده‌كات.
له كاتی داواكردنی پێشه‌كی بۆ كڕینی مۆبایله‌كه، پێكسل 2، سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته بازاڕ، هه‌رچی ئایفۆن ئێكسه، 27ی مانگه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كان.
سه‌رچاوه:SkyNews