زێدان له رازیكردنی ئه‌ستێره‌یه‌ك نزیك بۆته‌وه
له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیزۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌ك كۆده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئه‌م هه‌فته‌یه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئیدین هازارد كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو راپێچی بێرنابیۆی بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی DonBallonـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان دیسان هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد ده‌ستپێده‌كاته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه زیزۆ ره‌نگه ئه‌مجاره هازارد به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید رازی بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زێدان له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ ئیدین هازارد كۆده‌بێته‌وه و ره‌نگه له دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری ئینگلیزی راگه‌یاندووه كه هازارد ئێستا به كاتێكی گونجاو ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، به‌وپێیه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ شكستی هێنا و یانه‌كه‌ش پێویستی به یاریزانێكه كه تایبه‌تمه‌ندی هێرشبه‌ری تێدا بێت.
ئێدین هازاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، 5 ساڵه له‌ژێر راداره‌كانی زینه‌دین زێدانه، ته‌نانه‌ت كاتێك هازارد له 2011 یاری بۆ یانه‌ی لیڤلی فره‌نسا ده‌كرد، زیزۆ هه‌وڵیدا ئه‌و یاریزانه بۆ تیپی دووه‌می ریال مه‌درید بگوازێته‌وه.
.jpg)