هاینكس لهگهڵ گهڕانهوهی، دهبێت 6 گرفتی یانهكهی چارهسهر بكات
گرینگترین ئهركهكانی هاینكس لهگهڵ گهڕانهوهی بۆ یانهی بایرن میونشن
دوای دورخستنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بەھۆی ئەنجامە خراپەکانەوە، یانەی بایرن میونشن بەشێوەی کاتی پۆستی راھێنەرایەتی یانەکەی بە یۆب ھاینکس راھێنەری پێشوی یانەکە بەخشییەوە، به گوێرهی میدیاكانی ئهڵمانیاش ئهم 6 خاڵهی خوارهوه گرینگترین ئهرك و كاری یۆپ هاینكس دهبێت.
1ـ تۆماس مۆلەر بگەڕێنێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی و باشتر ئامادەی بکات، یەکێک لە ھۆکارەکانی دوور خستنەوەی ئەنچیلۆتی، خراپ مامەڵەکردنی بوو لەگەڵ مۆلەر، لە سەردەمی گواردیۆلا و ھاینکسدا ئاستی بەرزی پێشکەش دەکرد و گۆڵی زۆری تۆمار دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەنچیلۆتی لە باڵی راست یاری دەکرد، ئەمەیش ئەم یاریزانەی لە ناوچەی سزا دوور دەخستەوە، تایبەتمەندی مۆلەر ئەوەیە دەتوانێت لە ناو بۆکسدا توانایی خۆی پیشان بدات نەک لە باڵەکانەوە.
2ـ ئەرکی دووەمی ھاینکس ئەوەیە، بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ فرانک ریبیری و ئارین رۆبن بکات، بەتایبەت کە ئەو دوو یاریزانە تەمەنیان لە ھەڵکشانە و توانایی جەستەییان وەک پێویست نییە و ناتوانن بەبەردەوام لە پێکھاتەی سەرەکی یاری بکەن، بهڵام ههموو لایهك لهسهر ئهوه كۆكن ئهگهر مامهڵهیهكی ژیرانه لهگهڵ ئهو دوو جهنگاوهره دێرینهی بایرن میوشن بكرێت دهتوانن بۆ یانه باڤارییهكه سوودبهخش بن.
3- پێویستە لەسەر ھاینکس باشتر و زۆرتر سوود لە خامیس رۆدریگز وەربگرێت، کە ئەنچیلۆتی نەیتوانی سوود لەو یاریزانە کۆلۆمبییە ببینێت، باشترین پێگە بۆ رۆدریگێز پێگەی ژمارە 10یە، لە پلانی 4 ـ 2 ـ 3 ـ 1، واتە گۆڵساز لە دواوەی ھێرشبەرەکان، بەڵام لە کاتێکدا کە مۆلەر یاری بکات، ئەوە پلانەکە دەبێتە 4 ـ 3 ـ 2 ـ 1، واتە خامیس ھاوشان لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی و مۆلەر یاری دەکات.
4ـ گەڕاندنەوەی خافی مارتینێز بۆ ھێڵی ناوەراست، ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە سەردەمی ئەنچیلۆتی و گواردیۆلا زیاتر لە دڵی بەرگری یاری دەکرد، بەڵام ھاینکس دەبێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە ناوەراست، چونکە ئەو یاریزانە تایبەتمەندی ناوەراستی ھەیە نەک بەرگری.
5- ئامادەنەبوونی مانوێل نۆیەر بەھۆی پێکانەوە کێشەی زۆری بۆ یانە باڤارییەکە دروست کردووە، وا باشترە یانەکە چارەسەری پێگەی گۆڵپارێز بکات تا نۆیەر دەگەڕێتەوە، گۆڵپارێزە یەدەگەکە لە ھەردوو یاری بەرامبەر فۆلفسبۆرگ و پاریس سان جێرمان ھۆکاری ئەنجامە خراپەکان بوو.
6- گرینگترین ئەرکی ھاینکس ئەوەیە، ژووری جلگۆڕین رێکبخات و گیانی کۆمەڵ و یەکریزی نێو یانەکە رێک بخاتەوە، ناوبراو ئەزموونی ھەیە و لەلای ھاندەرانی یانەی بایرن میونشن خۆشەویستە و دەتوانێت یانەکە بگەڕێنێتەوە سەر رێچکەی دروستی خۆی.
مەسعوود حەسەن