تره‌مپ یه‌كه‌م به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر
به وێنه و ڤیدیۆ.. كاركردن له دیواره‌كه ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، چه‌ند وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ندازیار و كرێكاران له‌سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، سه‌رقاڵی بنیاتنانی دیواره زه‌به‌لاحه‌كه‌ن، كه تره‌مپ له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڵێنی بنیاتنانی دابوو.
له وێنه‌كاندا چه‌ند نموونه‌یه‌كی كۆنكرێتی دیواره زه‌به‌لاحه‌كه نیشانده‌درێت، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به نیازه له بیابانی كالیفۆرنیا، له‌گه‌ڵ مه‌كسیكی دراوسێی بنیاتی بنێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، به‌رزی دیواره‌كه ده‌گاته 9 مه‌تر و له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ش، پارچه‌یه‌ك ئاسنیش وه‌ك رێگر داده‌نرێت، دیواره‌كه‌ش به درێژایی 3100 كیلۆمه‌تری سنووری نێوان دوو وڵاته‌كه، درێژ ده‌بێته‌وه.
له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، رۆژنامه‌وانان بانگهێشتی شوێنه‌كه كراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكی پرۆژه‌كه‌یان بۆ روون بكه‌نه‌وه.
له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بنیاتنانی ئه‌و دیواره یه‌كه‌م به‌ڵێنی دۆناڵد تره‌مپ بوو بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و له ئێستاشدا بیناتنانی دیواره‌كه ده‌ستیپێكردووه و پێده‌چێت تره‌مپ یه‌كه‌م به‌ڵێنی خۆی بباته سه‌ر.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)