هه‌سه‌ده: شه‌ڕ له ره‌ققه به‌رده‌وامه
چه‌كدارانی بیانی داعش شاره‌كه‌یان جێنه‌هێشتووه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش، شاری ره‌ققه‌یان جێهیشتووه و هاووڵاتییانی سڤیلیشیان وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ ده‌رباز بوونییان به‌كارهێناوه.
مسته‌فا بالی، گوته‌بێژی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، وێڕای ده‌رچوونی ژماره‌یه‌كی له چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه‌وه بۆ دێره‌زوور، به‌ڵام تا ئێستاش له هه‌ندێك ناوچه شه‌ڕ به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره بیانییانه‌ی كه هێشتا له ناو شاره‌كه‌دا ماون.
گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات راشیگەیاند، شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و چەکدارانی داعش لە دەوروبەری نەخۆشخانەی نیشتمانی و یاریگای رەش لە ناوەڕاستی رەققە روویدا، بەوهۆیەشەوە گەڕەکی درعییەی شاری رەققە کۆنترۆڵکرایەوە و 23 چەکداری داعش‌یش کوژران.
گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات رەتیکردەوە، هیچ دانوستانێکیان بۆ دەرچوونی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە رەققە لەگەڵ ئەو رێکخراوە ئەنجامدابێت.
گوتیشی: "لەڕێگەی پیاوماقوڵانی شارەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی سڤیلی رەققە کار بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییانی شارەکە کراوە".