ماركۆ روبیۆ: سۆزی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئێرانه نه‌ك عێراق
سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: ئێران چه‌ك و پاره بۆ حه‌شدی شه‌عبی دابین ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ماركۆ روبیۆ، سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین، كه ئێران چه‌ك و پاره بۆ حه‌شدی شه‌عبی دابین ده‌كات و ئه‌و هێزه‌ی وه‌لائی بۆ ئێرانه نه‌ك عێراق.
ماركۆ روبیۆ، كه پیش‌تر كاندیدی كۆمارییه‌كان بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانی خۆی له گرژییه‌كانی كه‌ركووك نیشاندا و رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی هێزه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات بۆ ئازادكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدان.
ئه‌و سیناتۆره‌ی كۆمارییه‌كان دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئێران له بینینی شه‌ڕ زیاتر، هیچی دیكه‌ی له عێراق ناوێت و روونیشه تێوه‌گلانی حه‌شدی شه‌عبی، كه هاوسۆزی بۆ ئێرانه، هیچ قازانجێكی بۆ هیچ لایه‌نێك تێدا نییه.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به پاڵپشتی و هاوكاری وڵاتێكی ده‌ره‌كی و به‌و چه‌ك و تانكه ئه‌مه‌ریكییه‌ی بۆ سوپای عێراق نێردراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی به دوای خۆیدا هێناوه.
پێشتریش جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندبوو، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، عێراقی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پڕچه‌ك كردووه، نه‌ك هێرشكردنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌مان، كه مه‌به‌ستی كورده.