شه‌پۆلێكى پارازيت ئاراسته‌ى په‌خشى كوردستان 24 ده‌كرێت
نزيكه‌ى كاتژمێرێكه په‌خشى كه‌ناڵى كوردستان 24 له ژێر هێرشێكى توندى پارازيت (تهشويشه)
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24، بينه‌رانى ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه نزيكه‌ى كاتژمێرێكه په‌خشى كه‌ناڵى كوردستان 24 له ژێر هێرشێكى توندى پارازيت (تهشويشه) و به‌و هۆيه‌وه په‌خشى پرۆگرام و هه‌واڵه‌كانمان تووشى كێشه بووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كوردستان 24 دووپاتيده‌كاته‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بن له رووماڵى رووداوه‌كان و له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌دان.