گه‌نجانی كورد ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی قه‌بووڵ ناكه‌ن و بوێرانه ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كه‌نه‌وه
حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك باره‌گاكانیان كردووه‌ته شوێنێ ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتیانی كورد و عه‌ره‌بی سوننه
K24 - هه‌ولێر
گه‌نجانی كورد له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركووك ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی قه‌بووڵ ناكه‌ن و زۆر بوێرانه ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
گه‌نجانی كورد به حه‌ماسه‌ته‌وه ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گرن، ئه‌مه له كاتێكدایه له زۆر گه‌ڕه‌كی كه‌ركووك پشكنین و ئازاردانی هاووڵاتیان به‌رده‌وامه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو كه‌ركووك، بوونه‌ته شوێنی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كورد و عه‌ره‌بی سوننه.
هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی له ده‌روازه‌كانی كه‌ركووك بازگه‌یان هه‌یه و لیستی ناوی خه‌ڵكیان له‌لایه كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه داواكراون تا ده‌ستگیریان بكه‌ن.
ئێستا حه‌شدی شه‌عبی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هێزه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك جێگیركردووه.